سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئاسایشی ناوچە کوردستانییەکان ناپارێزن
"هێزەکانی عێراق بەسەر حزب و کەسایەتییەکان دابەشبوون"

K24- هه‌ولێر:
لەدوای (15) ساڵ، تا ئێستا ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بە حەشدی شەعبیشەوە نەیانتوانیوە ئاسایش و ئەمنییەت بۆ عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەروەی ئیدارەی ھەرێم و تەنانەت بەغدای پایتەختی عێراقیش دابین بکەن.
شارەزایانیش پێیان وایە ھێزە ئەمنییەکان دابەش بوون بەسەر حیزب و کەسایەتی مەزهەبی و ئاینییەکان و لە ژێردەسەڵات و کۆنترۆلی حکومەت دەرچوونە بۆیە ناتوانن ئاسایش و ئەمنییەت لە تەواوی عێراق دابین بکەن.
بودجەیەکی زۆر بۆ ھێزی ئەمنی عێراق دانراوە و لە ماوەی (15) ساڵی رابردووش‌دا زۆرترین داھاتی عێراق بۆ ئەو ھێزانه بووە، کەچی بارودۆخی ئەمنی عێراق تادێت خراپتر دەبێت، ئەم ھێزانە نەک نەیانتوانیووە ئەمنییەت و ئاسایش بۆ شارەکانی عێراق دابین بکەن، بەڵکو بەشێکیشیان بوونەتە ھۆی تێکدانی ئەمنییەتی بەشێک لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستانیش، سەباح سوبحی، مامۆستای زانکۆ پێی وایە عێراق ھیچ سەروەرییەکی وەک دەوڵەت نەماوە، لەلایەك ھێزە ئەمنییەکان ھەر بەشێکیان لەژێر سەرپەرشتی حیزبێك یان کەسایەتییەکی ئایینی یان سیاسیدان، لەلایەکی دیكه‌وه ململانێی سیاسی و تایفی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقیان دابەشکردووە.
بەشێك لە وڵاتانی هەرێمی دەستیان ھەیە لە تێکدانی ئاسایش و ناسەقامگیری عێراق، بەشێکیشیان گرووپی میلیشیا و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەکار دەھێنن بۆ تێکدانی بارودۆخی ئەمنی، ئەمە جگە لە دوای ساڵی (2003)ەوە عێراق لە خراپترین بارودۆخی ئەمنیدایە.
لە یەک رۆژدا داعش ھێرشی کردە سەر زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی داعش له پارێزگای دیاله و جه‌له‌ولا و چیای حه‌مرین، تا ده‌گاته ناوچه‌كانی نزیك شاره‌بان و دواتر ناوچه‌كانی قه‌ره‌ته‌په، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین و تا نزیك دوز و كفری، تا ده‌گاته نزیك مه‌خموور، کە بوونه‌ته مۆڵگه‌یه‌كی داعش، حكومه‌تی فیدراڵیش ناتوانێت كۆنترۆڵی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی بكات، زۆربه‌ی كرده‌وه تیرۆریستییەکان له ناوچه‌کانی ژێرده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی ده‌ستپێده‌كات، دوا كرده‌وه تیرۆریستییه‌کەی پردێش، داعش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه هاتبوون.
د.ی