دوایین په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز ئاراسته‌ی یوڤێنتۆس كرا
سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا هه‌ڕه‌شه له یوڤێنتۆس ده‌كات ئه‌گه‌ر له سووپه‌رلیگ نه‌كشێته‌وه له به‌شداریكردنی خولی نێوخۆیی سڕ ده‌كرێت.
له كۆی 12 یانه‌ی گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا كه به‌شداربوون له پڕۆژه‌ی سووپه‌رلیگ، ته‌نیا یانه‌كانی یوڤێنتۆس، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به فه‌رمی نه‌كشاونه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م یانه‌كانی دیكه كشانه‌وه‌یان خۆیان له‌و پڕۆژه‌یه راگه‌یاندووه.
گابرێلی گرافینای سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا كه له تۆڕی هه‌واڵی (ئانسا)ـی ئیتاڵیا بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر یوڤێنتۆس له‌وه زیاتر بێرێزی به یاسای تۆپی پێ بكات رێگه ناده‌ین وه‌رزی داهاتوو به‌شداریی له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا بكات.
گابرێل گارفێنا داوای له یوڤی كرد به زووترین كات بڕیاری كشانه‌وه له سووپه‌رلیگ بده‌ن و ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆیان سوور بن له خوله‌كانی نێوخۆیی سڕ ده‌كرێن.
پرۆژه‌ی سووپه‌رلیگ ته‌نیا دوای تێپه‌ڕبوونی 48 كاتژمێر له راگه‌یاندنی لێكهه‌ڵوه‌شایه‌وه و له لایه‌ن یوێفا و فیفاوه دژایه‌تی كر و له كۆی 12 یانه 9 یانه‌یان له‌ژێر فشاری هانده‌ران و یوێفا كشانه‌وه.