سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبەیانی دەکات
K24 – هه‌ولێر:
ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/5/10 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا سەرەخۆشی له یونس رۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تارق رۆژبهیانیی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخه‌ميى خۆى بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خواى مه‌زن گيانى بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنهوايىش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا یونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.