فه‌رمانده‌يه‌كى باڵاى سوپاى ئه‌مريكا سه‌ردانى رۆژئاواى كوردستانى كردووه
چووه‌ته سووريا و راوێژكاره ئه‌مريكاييه‌كان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له‌و سه‌ردانه‌شدا يه‌ك كه‌ناڵى ئه‌مريكايى هاوڕێى گه‌شته‌كه‌ى بووه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانده‌يى ناوه‌نده‌ى ئه‌مريكا جه‌نه‌راڵ جوزێڤ ڤوتيل، به سه‌ردانێكى نهێنى چووه‌ته سووريا و راوێژكاره ئه‌مريكاييه‌كان و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له‌و سه‌ردانه‌شدا يه‌ك كه‌ناڵى ئه‌مريكايى هاوڕێى گه‌شته‌كه‌ى بووه.
له‌و باره‌يه‌وه سايتى سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و به‌رپرسه باڵايه‌ى سوپاى ئه‌مريكا بۆ سووريا دواى ئه‌وه هاتووه، كه پێشتر سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێكى ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى كردووه.
ڤيتيل، باڵاترين ئه‌فسه‌رى سوپاى ئه‌مريكايه كه له ماوه‌ى شه‌ڕى سووريادا سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ى كردبێت بۆ ئه‌وه‌ى هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و يه‌كينه‌كانى پاراستنى ژنان (يه‌په‌ژه) و هاوپه‌يمانانى ئه‌و هێزانه له ناو هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى به‌سه‌ر بكاته‌وه، كه به‌شێكيان له لايه‌ن راهێنه‌رانى ئه‌مريكاوه مه‌شق و راهێنانيان پێ ده‌كرێت.
سى ئێن ئێنى ئه‌مريكايى هاوڕێى سه‌ردانه‌كه‌ى ڤۆتێلى كردووه، به‌ڵام ناوبراو داواى لێكردوون شوێنه هه‌ستياره‌كان و رێككاره ئه‌منييه‌كانى پاراستنى باس نه‌كرێن و ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگه‌يه‌ش باس نه‌كرێت كه لێيه‌وه ناوبراو گه‌يشتووه‌ته سووريا، له به‌رامبه‌ردا كه‌ناڵه‌كه رازى بووه.
له مانگى نيسان/ ئه‌پريلى رابردوودا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، 250 سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك راوێژكار ره‌وانه‌ى سووريا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پشتيوانى ئه‌و هێزانه بكه‌ن كه له شه‌ڕى دژى داعشدا كاريگه‌ريان هه‌يه.