سەرۆک بارزانی: لەیلا قاسم سیمبولی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە
سەرۆک بارزانی لە یادی 47 ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم پەیامێک بڵاودەکاتەوە
K24 – هەولێر
سەرۆک مەسعود بارزانی، لە یادی 47 ساڵەی لە سێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێکانی پەیامێکی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەیلا قاسم سیمبولی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە".
لە پەیامی سەرۆک بارزانی هاتووە: "لەیلا قاسم سیمبولی ئازادیخوازی و فیداكاریی كچی كوردە. ئەو لەپێناو گەلەكەیدا مەرگی سەربەرزانەی هەڵبژارد، بەڵام ئامادە نەبوو ژیانی بندەستی قبووڵ بكات و دەستبەرداری بیروباوەڕی بێت و، خۆی نەچەماند.".
سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "لە یادی 47 ساڵەی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا لە لایەن رژێمی پێشووی عێراق، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید لەیلا و هەموو شەهیدانی رێگەی ئازادی".
Today marks the 47th anniversary of the execution of Leyla Qasim, a symbol of resilience for all Kurdish women. Ms. Qasim, for the pursuit of her nation, chose death over bowing down to the oppressor. May peace be upon the soul of Ms. Qasim and all the martyrs of liberty. pic.twitter.com/EL0rUpOHR6
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) May 12, 2021