تاڵیبان گه‌یشته‌وه نزیك كابووڵ
حکومەتی كابووڵ و تاڵیبان بڕیاریان دا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی ئیسلامی به‌رهه‌ڵستكار، ناوچه‌یه‌كی نزیكی كابووڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی كۆنترۆڵ كرد.
هێرشه‌كه‌ی تاڵیبان پێش ئه‌وه هات، كه هه‌ردوولا، حکومەتی كابووڵ و تاڵیبان بڕیاریان دا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن.
ناوچه‌ی "نیرخ" نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر له كابووڵه‌وه دووره و ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی "وه‌رداك" و به ده‌روازه‌ی شاری كابووڵی پایته‌خت ده‌ژمێردرێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، كاتێك ئه‌مه‌ریكا ده‌ستی به كشانه‌وه كرد، شه‌ڕ له نێوان تاڵیبان و حکومەتی كابووڵ ده‌ستیپێكرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئەفغانستان، تارق عوریان، رایگه‌یاند، بە تاکتیک هێزه ئه‌منییه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه‌دا كشاندۆته‌وه، كه تاڵیبان ده‌ستیی به‌سه‌ردا گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا، زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاندووە، هێزه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ربازگه و بنكه‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه‌دا گرتووه.
ئه‌و ناوچه‌یه 60 هه‌زار كه‌سی لێ ده‌ژین و ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، له هه‌وڵدان ئه‌و ناوچه‌یه بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاند، هێز به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێوه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه تاڵیبان ده‌ستی به‌سه‌ر رووبه‌رێكی فراوانی ویلایه‌تی "وه‌رداك و لۆغار"ی دراوسێی كابووڵدا گرتووە.
ئه‌و رێگه خێرایه‌ی كابووڵ به قه‌نده‌هار له باشووری وڵاته‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا شه‌ڕگه‌ی نێوان تاڵیبان و سوپای كابووڵ بوو.
هه‌موو ئاماژه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، تاڵیبان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هه‌نگاوی دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
له یه‌كی ئه‌م مانگه‌وه تا 11ی ئه‌یلوولی داهاتوو سوپای ئه‌مه‌ریكا به یه‌كجاری له خاكی ئه‌فغانستان ده‌كشێته‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان، تاڵیبان خۆی له قه‌ره‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا نادات و رێگه خۆش ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌یان، به‌ڵام ده‌ست له هێزه‌كانی حكومه‌ت ناپارێزێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس