دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی: زۆر نیگه‌رانین
داواكاری گشتیی له دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڤاتۆ بنسودا، رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی له دادگای تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ڤاتۆ بنسودا، رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له ره‌وشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
گوتیشی: ئێمه مه‌زنده ده‌كه‌ین تاوانی جه‌نگ بكرێن.
بنسودا، له تویته‌ر نووسیویه‌تی: به‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه چاودێری هه‌ڵایسانی توندوتیژی زیاتر له كه‌ناری خۆرئاوا و قودسی خۆرهه‌ڵات و غه‌ززه ده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: مه‌زنده ده‌كه‌ین تاوانی جه‌نگ رووبده‌ن و ئه‌و تاوانانه بچنه چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی بنه‌ڕه‌تی رۆماوه، كه بنه‌مایه بۆ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌و داواكاره له مانگی ئازار/ مارسی رابردوو داوایكردبوو، لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری روودانی تاوانی جه‌نگ بكرێت له ناوچه‌كانی فه‌له‌ستین و ئه‌و داوایه‌ش ئیسرائیلی توڕه و نیگه‌ران كرد و رایگه‌یاند، پابه‌ند نابێت به هیچ بڕیارێكی دادگاكه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز