نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
بازاڕ چاوەڕوانی کۆبوونەوەی OPEC+ دەکات
K24 - هەولێر
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی یەکەم رۆژی هەفتەیدا بەرزبووەوە، وەبەرهێنەران لە چاوەڕوانی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەس لەبارەی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکان دەکەن.
بەمەش نەوت بۆ دووەم مانگ لەسەر یەک بەرزبوونەوە تۆماردەکات، هۆکاری سەرەکی ئەو بەرزبوونەوەیەش، گەشانەوەی ئابووری ئەمەریکا و چین و بەشێک لە ئەوروپا بوو، کە خواستیان بۆ نەوت زیادیکردووە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.6٪ بۆ 69.22 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکاسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 0.54٪ بۆ 66.66 دۆلار بەرزبووەوە.