فه‌رمانده ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئازادكرا
به مادده‌ی 4ی تیرۆر ده‌ستگیركرا و به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.. سبه‌ی رێوڕه‌سمی پێشوازیكردنه‌كه‌ی له ئه‌نبار به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- به‌غدا:
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی فەرماندەیی ئۆپه‌راسیۆنی ئەنباری حەشدی شەعبیەوە بە کوردستان 24ی راگەیاند، قاسم موسڵح بە کەفالەت ئازادکراوە و سبەی لە رێوڕەسمێکی تایبەت لە بارەگای ئۆپراسیۆنی حەشدی شەعبیی ئەنبار پێشوازی لێدەکرێت.
قاسم موسڵیح، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی له 26ی مانگی رابردوو بە ماددەی 4ی تیرۆر به‌هۆی تێوه‌گلانی له کوشتنی خۆپیشاندەران دەستگیرکرا.
ده‌شگوتریت: لە ژێر لێکۆڵینەوەكان دانی بە تاوانەکانیدا ناوه و چەندین سەرکردەی دیكه‌ی حەشدی شه‌عبیی لەگەڵ خۆی تێوەگلاندووه و دەستگیرکراون، ئەمەش کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا و بەو هۆیەوە سەرکردنەکانی حەشدی شەعبی هەڕەشەی رووخانی حکومەتەکەی کازمیان دەکرد .
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش بۆ ده‌ستگیركردنی موسلیح، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و وێڕای كۆنترۆڵكردنی چه‌ند پرد و ده‌روازه‌یه‌كی ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌ڕه‌شه‌ی توندیان له مسته‌فا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی كرد و هێزی زیاتریان له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت جووڵاند.
له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی سوپا و دژه تیرۆری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی و له‌سه‌ر پردی موعه‌له‌ق له‌ڕووی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ستانه‌وه.
H.B