دوای چەندین هەفتە لە بەرزبوونەوە نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 70.71 دۆلار دابەزی
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی ئاب بە رێژەی 0.76٪ بۆ 70.71 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بۆ مانگی تەمموز بە رێژەی 0.69٪ بۆ 68.50 دۆلار دابەزی.

ئەمە لە کاتێکدایە، هاوردەی نەوتی چین لە مانگی ئایاردا بە رێژەی 14.6٪ دابەزی، دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی ساڵی رابردووی تۆمارکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە نرخی هەردوو جۆر لەسەرەتای ئەمساڵەوە بە نزیکەیی بە رێژەی 40 ٪ بەرزبوونەوە، هۆکاری سەرەکیش بەرزبوونەوەی خواست بوو لە بەشێک لەو وڵاتانەی بە خێرایی پێكوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەش دەکەن. هەروەها رێکخستنەوەی بازاڕی وزەش  لە لایەن وڵاتانی ئۆپێک پڵەسەوە کاریگەری گەورەی لەسەر نرخی نەوت هەبوو.