كێ لووتی ئه‌بولهۆل-ی شكاند؟
ئایا ناپلیۆن بێتاوانه؟
K24 - هه‌ولێر:
چیرۆك و گێڕانه‌وه‌ی زۆر له باره‌ی شكانی لووتی په‌یكه‌ری فیرعه‌ونی "ئه‌بولهۆل" له میسر هه‌ن، به‌ڵام باوترین گێڕانه‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌هۆی هێرشی ناپلیۆن پۆناپه‌رت و تۆپی سه‌ربازه‌كانی ئه‌و شكاون، به‌ڵام له‌مدواییانه مێژوونووسان، ئه‌وه‌شیان ساخكرده‌وه.
په‌یكه‌ری "ئه‌بولهۆل" كه به لاشه شێره و كه‌للـه‌سه‌ره‌كه‌ی هی مرۆڤه، هه‌زاران ساڵه به‌و شێوه‌یه له نزیك شاری جیزه‌ی میسره‌وه هه‌یه.
پێشتر هه‌موو لایه‌ك په‌نجه‌ی تۆمه‌تییان بۆ ناپلیۆن درێژده‌كرد، گوایه له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی بۆ سه‌ر میسر له ساڵی 1789، لووتی په‌یكه‌ره‌كه‌ی شكاندووه، به‌ڵام ته‌قیه‌دین مه‌قه‌ریزی، مێژووی نووسی میسری، ئه‌و چیرۆكانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه و گوتی: "لووتی ئه‌بولهۆل له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه شكێندراوه به‌ناوی شێخ محه‌مه‌د سائم ده‌هر، كه كه‌سایه‌تی توندڕه‌وی فاتمییه‌كان بووه".
ئه‌و مێژوونووسه میسرییه ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه توندڕه‌وه پێی وابووه، كه ده‌بێ سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه له‌ناوببردرێن كه له شێوه‌ی په‌یكه‌ردان".
بۆیه ئه‌و شێخه فاتمییه ده‌ستیكردووه به شكاندنی لووت و ده‌می په‌یكه‌ره‌كه، دوای ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت له ساڵی 781ی كۆچی، به‌و كاره‌ی ده‌زانن، شێخه‌كه ده‌ستگیركرده‌كه‌ن و سزای له سێداره‌دان و پارچه پارچه كردنی ده‌رده‌كرێت و بڕیاریش ده‌ده‌ن، پارچه‌كانی له‌شی له چوارده‌وری په‌یكه‌ره‌كه‌ی بنژێرێن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه دوای شكاندنی ده‌م و لووتی ئه‌بولهۆل، لمی بیابانه‌كه رووبه‌رێكی زیاتر جیزه‌ی داپۆشیوه، تا گه‌یشتووه‌ته نزیك لێواره‌كانی ئاوی نیل.
هه‌ندێك له مێژوونووسانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و وێنه‌یه‌ی په‌یه‌كه‌ری ئه‌بولهۆل، كه فرێدریك لویس نۆردین، دۆزه‌ره‌وه‌ی دانیماركی له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی "گه‌شتێك بۆ میسر و نۆبه" له ساڵی 1737 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، لووتی نه‌بووه.
په‌یكه‌ری ئه‌بولهۆل، له‌سه‌رده‌می خه‌فره‌ع، چواره‌م فیرعه‌ونی میسرییه‌كانه‌وه دروستكراوه و به به‌ردی كلسی دروستكراوه، شوێنه‌وارناسان ده‌ڵێن سه‌ره‌تا به توێكلێكی گه‌چی داپۆشراوه و ره‌نگاوره‌نگ بووه.
ئه‌و په‌یكه‌ره درێژییه‌كه‌ی 73.5 مه‌تر ده‌بێت وتر، پانییه‌كه‌شی 19.3 مه‌تر ده‌بێت، به‌رزییه‌كه‌شی له‌سه‌ر ئاستی رووی زه‌وی، تا لووتكه‌ی سه‌ری 20 مه‌تر ده‌بێت، به گوێره‌ی شاره‌زایان لووته‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر درێژبووه.