بێرلیسكۆنی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ میلان جێده‌هێڵن

بێرلسكۆنی ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكرا كرد كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ ریزه‌كانی یانه‌ی میلان جێ ده‌هێڵن.

سێلڤیۆ بێرلسكۆنی خاوه‌نی یانه‌ی میلانی ئیتاڵی له‌ لێدوانێكدا كه‌ له‌ رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاو كرایه‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م هاوینه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌لێكسی به‌رازیلی و فلیپ مێكسیس و بواتینگ ریزه‌كانی میلان جێ ده‌هێڵن.

بێرلیسكۆنی گوتیشی: ماریۆ بالۆتێلیش كه‌ ئێستا به‌ شێوه‌ی خواستن له‌ ریزه‌كانی میلاندایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لیڤه‌رپوول.

بێرلسكۆنی ده‌شڵێت: راسته‌ هه‌وڵمدا بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ یان به‌ یه‌كجاری بالۆتێلی له‌ یانه‌كه‌ بهێڵینه‌وه‌، به‌ڵام له‌به‌ر ئاستنزمی بالۆتێلی له‌و بڕیاره‌ په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ و له‌ گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ ده‌گیڕێته‌وه‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی.