براڤۆ قسهی میدیاكان رهت دهكاتهوه
کلاودیۆ براڤۆ رەتیدەکاتەوە خۆی لە باجدان دزیبێتەوە، کە لەلایەن چەند میدیایەکەوە کەیسە تۆمەتبار کرا.
براڤۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر روونکردنەوەیەکی لەبارەی کەیسی تۆمەتبارکردنی بە خۆدزینەوە لە باجدان بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە ئەو بابەتە ساڵی ٢٠٠٧ روویداوە.
گۆڵپارێزە چیلییەکە رەتیکردووەتەوە هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەلایەن دەستەی باجی ئیسپانیاوە لەگەل کرابێت.
پێشتر هەریەکە لە لیۆنێل مێسی و نێیمار داسێلڤا و خاڤیێر ماسکیرانۆ بە خۆدزینەوە لە باجدان تۆمەتبارکرابوون و ئەمە چوارەم یاریزانی بارسایە لەم کەسیە تێوەبگڵێت.