چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر چاویلكه‌كه‌ت له مۆزه‌خانه جێبهێڵیت؟
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ردانیكارانی مۆزه‌خانه‌ی سان فرانسیسكۆ بۆ هونه‌ری هاوچه‌رخ، له‌كاتی سه‌یركردنی كاره هونه‌رییه‌كان، كه‌وتنه داوی گه‌نجێك، كه چاوێلكه‌كه‌ی له‌سه‌ره زه‌وی دانابوو.
تیجی خایاتانی ته‌مه‌ن 17 ساڵ رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی گوتی: "له كاتی سه‌ردانیكردنمان بۆ مۆزه‌خانه و بینینی كاره هونه‌رییه‌كان هه‌ندێك شت نوێبوون، به‌ڵام هه‌ندێك له كاره‌كان سهرسوڕهێنهرنهبوون و ئاسایی بوو".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌ردانیكارانی مۆزه‌خانه كه سه‌رنجییان ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌موو شتێكی نمایشكراو، چاویلكه‌كه‌م له‌سه‌ر زه‌وییه‌كه دانا و دووركه‌وتمه‌وه".
دوای ئه‌و كاره‌ی گه‌نجه‌كه، سه‌ردانیكاران وه‌ك كارێكی هونه‌ری له چاویلكهكهیان روانیوه و هه‌ندێكیان كه‌مێك لێی دووركه‌وتونه‌ته‌وه، هه‌ندێكیشیان له دووره‌وه به كامێراكانییان وێنه‌ی ئه‌و چاویلكهیهیان گرتووه.
ئه‌و گه‌نجه له‌سه‌ر ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌ی چه‌ند كه‌سێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه سه‌رقاڵن به كامێراكانییان وێنه‌ی چاویلكه‌كه‌ی ده‌گرن.
ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت: "هه‌ندێك چاویلكهكهمییان وه‌ك كارێكی هونه‌ری شیده‌كرده‌وه و ده‌یانگوت هێمای داڕمانی كولتوور و رۆشنبیرییه، هه‌ندێكی دیكه‌ش ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد، كاره‌كه واتا بینینی ژیان له هاوێنه".
ئه‌و كاره هونه‌رییه‌ش، جگه له چاوێلكه‌یه‌كی ئاسایی، هیچی دیكه نه‌بووه، بۆیه له مۆزه‌خانه‌كان، سه‌رنجتان مه‌خه‌نه سه‌ر هه‌موو شتێك، كه هیچ زانیارییه‌كی له باره‌وه نه‌نووسراوه.