داهات و فرۆشى نه‌وتى عێراق زیادى كردووه‌

له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك (3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌

ستۆدیۆی كوردستان24
ستۆدیۆی كوردستان24

K24- هه‌ولێر:

سه‌باره‌ت به‌ داهاتى نه‌وتى عێراق، كوردستان24 له‌ رێگه‌ى ئینفۆگرافیكێكه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك زانیاری خسته‌ڕوو، تێیدا روونكراوه‌ته‌وه‌، له‌مانگى حوزه‌یران (86) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت فرۆشراوه‌، له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووكیشه‌وه‌، (3) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ كراوه‌.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا، عێراق رۆژانه‌ (2) ملیۆن و (893) هه‌زار، به‌رمیل نه‌وت، كه‌ داهاتاكه‌ى (6) ملیار و (141) ملیۆن دۆلار، ده‌فرۆشێته‌ جیهان، كاتێك نرخى نه‌وت له‌ جیهان (70) دۆلار بووه‌.

له‌ ئینفۆگرافیكه‌كه‌ى كوردستان24دا هاتووه‌: بۆ مانگى نیسان، بایی (5) ملیار و (549) ملیۆن دۆلار نه‌وت فرۆشراوه‌، بۆ مانگى ئاداریش به‌ بڕى (5) ملیار و (782) ملیۆن دۆلار، نه‌وتى عێراق فرۆشراوه‌، له‌ مانگى شوباتیش بایی (5) ملیار دۆلار فرۆشراوه‌، له‌ مانگى یه‌نایه‌ر، بایی (4) ملیار و (739) ملیۆن دۆلار، نه‌وت فرۆشراوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات، داهات و فرۆشى نه‌وتى عێراق زیادى كردووه‌.

ك.ب

Fly Erbil Advertisment