تەرمی ئافرەتێک لە نزیک تونێلی میراوە دۆزرایەوە
پۆلیس: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە
K24 – هەولێر
تەرمی ئافرەتێک لە نزیک تونێلی میراوە لە سنووری قەزای شەقڵاوە دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و دەڵێ "وردەکاری دەخەینەڕوو".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ئافرەتێکیان لە نزیک تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە لە سنووری بنکەی پۆلیسی باسرمە. ئێستا ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئاسایشی ھەولێر دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەینەڕوو".