تەرمی ئافرەتێک لە نزیک تونێلی میراوە دۆزرایەوە

پۆلیس: لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

تەرمی ئافرەتێک لە نزیک تونێلی میراوە لە سنووری قەزای شەقڵاوە دۆزرایەوە و پۆلیسی هەولێر لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و دەڵێ "وردەکاری دەخەینەڕوو".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر تەرمی ئافرەتێکیان لە نزیک  تونێلی میراوە دۆزیوەتەوە لە سنووری بنکەی پۆلیسی باسرمە. ئێستا ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ئاسایشی ھەولێر دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ووردەکاری زیاتر لەسەر رووداوەکە دەخەینەڕوو".