رۆناڵدۆی برازیلی پێی سه‌یره كه زیدان بۆته راهێنه‌ر
ئه‌و یانه‌یه دیاریی ده‌كات كه ئه‌مشه‌و ده‌بێته پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ
رۆناڵدۆ برازیلی، پێشتر وه‌ك یاریزان له پاڵ سیمیۆنی و زیدان یاریی كردووه و ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو كه‌سایه‌تییه هه‌یه كه ئه‌مشه‌و وه‌ك راهێنه‌ری دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی مه‌درید له فیناڵی چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
رۆناڵدۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاس ده‌ڵێت: پێشتر كاتێك له یانه‌ی ئینته‌ر میلان به‌یه‌كه‌وه یاریمان ده‌كرد پێشبینی ئه‌وه‌م ده‌كرد كه سیمیۆنی رۆژێكدا بێت ببێته راهێنه‌ر، چونكه به‌رده‌وام گرینگی به پلان و ته‌كتیك ده‌دا.
له باره‌ی زیدانیشه‌وه، رۆناڵدۆ دا لیما كه به دیارده‌ی برازیل ناسراوه گوتی: له‌گه‌ڵ زیدانیش به‌یه‌كه‌وه له یانه‌ی ریال مه‌درید یاریم كردووه، هه‌رگیز پێموا نه‌بوو زیدان ببێته راهێنه‌ر، چونكه هه‌میشه له پلان ده‌رده‌چوو.
رۆناڵدۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: من هه‌ندێك له‌و شێوازه یاریكردنه‌ی سیمیۆنیم به‌دڵ نییه، به‌تایبه‌تی پشتبه‌ستن به هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه.
له كۆتاییدا، رۆناڵدۆ پێشبینی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی فیناڵی چامپیۆنز لیگ كرد و رایگه‌یاند كه یانه‌ی ریال مه‌درید به دوو گۆڵی كریستیانۆ ده‌بێته پاڵه‌وان.
بڕیاره ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له نێوان ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.