گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر: بۆ رۆژانی جەژنی قوربان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد
به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قه‌زا و ناحییه‌كانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكهێنرا بۆ به‌دواداچوونی بنكه گه‌شتیارییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی گه‌شتوگوزارى هه‌ولێر، رایگه‌یاند، ئاماده‌كاریمان بۆ رۆژانى جه‌ژنی قوربان كردووه، بۆ پێشوازیكردن له گه‌شتیارانی شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، راشیگه‌یاند، به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ قه‌زا و ناحییه‌كانى سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، لێژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكهێنرا، بۆ به‌دواداچوون بۆ بنكه گه‌شتیارییه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، لێژنه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، به هاوكاری لێژنه‌كانى قایمقامیه‌تى ناوه‌ندى هه‌ولێر و كۆمه‌ڵه‌ى میوانخانه و چێشتخانه‌كان، لقى هه‌ولێر، به دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ پێداویستى گه‌شتیاران، له‌بازگه‌كان و دابینكردنى ئاوی خواردنه‌وه بۆیان، وێڕاى دابه‌شكردنى ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانى تیمه تایبه‌تییه‌كانى گه‌شتوگوزار، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى روودانى هه‌ر ئاسته‌نگێك بۆ به‌رده‌م گه‌شتیار، هاوكاریان بكه‌ن.
ئاماژه‌شیپێكرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، چه‌ندین تابلۆی ئاگاداركردنه‌وه‌یان بۆ گه‌شتیاران ئاماده كردووه، بۆ كارئاسانیكردن له شوێنه گه‌شتیارییه‌كان، هه‌روه‌ها دانانى تیمى تایبه‌تى فریاگوزاری و تیمى مه‌له‌وانى و چاودێری كردنى نرخ و به‌دواداچوونى ره‌وشى گه‌شتیاران له رووى ته‌ندروستى و به‌رگری شارستانییه‌وه.
ک.ب