به‌ڤيديۆ..رێكلامێكى بازرگانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌هه‌ژێنێت
به‌كارێكى ناڕه‌واى ده‌زانن
K24- هه‌ولێر
رێكلامێكى بازرگانى تايبه‌ت به مادده‌ى "Qiaobi" بۆ شۆردنى جلوبه‌رگ، ته‌واوى توڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى سه‌رقاڵكردووه به‌وه‌ى كه گوايه رێكلامێكى ره‌گه‌زپه‌رستييه.
ماڵپه‌ڕى (روسيا اليوم) بڵاويكردووته‌وه، گرته‌يه‌كى ڤيدۆيى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێيدا باس له ريكلامێكى بازرگانى ده‌كات سه‌باره‌ت به مادده‌ى "Qiaobi" كه بۆ شۆردنى جولبه‌رگ به‌كاردێت، به‌جۆرێك له‌و گرته‌يه‌دا گەنجێکی رەش پێست دەردەکەوێت و کچێكیش لەو ماددەیە دەکاتە ناو دەمییەوە و کوڕەکە ده‌خاته ناو جلشۆرەکەوە، دواتر کوڕێكی چینی دەردەکەوێت، ئەمەش کاردانەوەی جیاوازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێكه‌وتووه‌ته‌وه، پێان وايه رێكلامێکی تەواو رەگەزپەرستییە و به‌كارێكى ناڕه‌واى ده‌زانن.