واشنتن بۆ توركيا: يهپهگه هاوپهيمانێكى گرنگى ئهمريكايه
ئەمریکا رايدهگهيهنێت، كه یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دوو ھێزی جیاوازن، بۆیه لە ھاوکاریکردنی یەپەگە لە سووریا لە دژی چەکدارانی داعش بەردەوام دەبێت.
K24 – ههولێر:
ئەمریکا رايدهگهيهنێت، كه یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" و پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" دوو ھێزی جیاوازن، بۆیه لە ھاوکاریکردنی یەپەگە لە سووریا لە دژی چەکدارانی داعش بەردەوام دەبێت.
دوای بڵابوونەوەی وێنەی سەربازانی ئەمریکا بە جلوبەرگی سەربازی یەپەگە و ئیدانەکردنی ئەو ھەڵسوکەوتەی سەربازانی ئەمریکا لە لایەن بەرپرسانی تورکیاوە، مارک تۆنەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رايگهياند، ھەر لەسەرەتاوە بەئاشکرا ھاوکاری یەپەگە دەکەین، لەبەرئەوەی ھاوپەیمانێکی گرنگی واشنتۆنە لە شهڕی دژی داعش، ههربۆیه واشنتۆن لە ھاوکارییهكانی بەردەوام دەبێت.
گوتيشى: رەنگە لەسەر ھەندێ ئاست یەپەگە و پەکەکە پەیوەندیان پێکەوە ھەبێت.
مارک تۆنەر روونيشيكردهوه، لە نیگەرانییەکانی حکوومەتی تورکیا تێدەگەین و سەبارەت بە ھەڵوێستەکانی ئەمریکا و تورکیا لهسهر سووریا و رووداوەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوام گفتوگۆ دەكەین.