بهوێنهیه.. ئهم كۆرپهله تازه لهدایكبووه و كێشهكهی 7 كیلۆگرامه
K24 - ههولێر:
منداڵەکە کچە و کێشی تەواوی شەش کیلۆ و ھەشت سەد گرامە، بەوتەی پزیشکەکان تا ئێستا ھیچ منداڵێکی تازەلەدایكبوو لە ھیندستان نەگەیشتوەتە ئەم کێشە.
دکتۆر زێنکاتێش راجو دەڵێت: "کێشی منداڵی ئاسایی تازەلەدایكبوو دوو کیلۆ و سێسەد تا پێنج سەد گرامە، بەڵام ئەم منداڵە کێشی ھێندەی منداڵێکی شەش مانگە دەبێت".
وتیشی جگە لە کێشی، درێژی منداڵەکەش شەست و دوو سانتیمەترە، بەوتەی پزیشکانی نەخۆشخانەی کارناتاکا درێژی منداڵێکی ئاسایی تازە لەدایکبوو لە ھندستان 50 سانتیمەترە.
ناندینی دایکی منداڵەکەیە و تەمەنی 20 ساڵە لە نەخۆشخانەی کارناتاکا لە باشووری ھیندستان لەرێگەی نەشتەرگەری "سیزەر"ەوە منداڵەکەی بووە و تەندروستی دایك و کچەكەش زۆر باشە.
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)