تورکیا رۆژهه‌ڵاتى حه‌له‌بی بۆردوومانكرد
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تى له تویته‌ر جه‌ختیكرده‌وه كه هێزه‌كانیان بۆردوومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى تیرۆریستانى كردووه
K24 – هەولێر:
هێزێكى كوردى، له عه‌فرین، هەمەرێکی سه‌ربازى توركیایان، كرده ئامانج، تێیدا (5) سه‌رباز كوژراون، لەمبارەیەوەش، وه‌زاره‌تى به‌رگری توركیا، بڵاویكرده‌وه، له‌م هێرشه‌دا، دوو سه‌ربازى توركیا كوژراون و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا، له هه‌ژماری تایبه‌تى، له تویته‌ر، جه‌ختیكرده‌وه، كه هێزه‌كانیان بۆردوومانى چه‌ند پێگه‌یه‌كى تیرۆریستانى لە رۆژهه‌ڵاتى حەلەب، كردووه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ى كه كراوته سه‌ر سوپاى توركیا، له عه‌فرین.
چه‌ندین خاڵى چاودێری سوپاى توركیا، له باكووری سوریا، بوونیان هه‌یه، ئه‌میش به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و رووسیا، داندراون، پێشتریش سوپاى توركیا، له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى سه‌ربازى، بۆ سه‌ر پارێزگاى حه‌له‌ب، كه ناوى نا (قه‌ڵغانى فورات)، بۆ به‌ئامانجگرتنى چه‌كدارانى داعش و یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)، تورکیا بە هاوکاریکردنی پەکەکە، تۆمەتباریان دەکات.
سەرچاوە:الحرة
ک.ب