"مزگه‌وت و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و كافتریاكان به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه"
لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا چه‌ند پێشنیازێكی دیكه‌شی ره‌تكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێشنیازی داخستنی ژماره‌یه‌ك شوێنی دیكه‌ش ره‌تكرانه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، پێشنیازی داخستنی مزگه‌وت و شوێنه ئایینه‌كان و كافتریا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و رێستورانت و مۆڵه‌كان ره‌تكرایه‌وه و ئه‌و شوێنانه به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، تا ئێستا لیژنه‌كه دووپات له توندوتۆڵكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كان و به‌كارهێنانی ماسك ده‌كات.