عێراق 17 هەزار پارچە شوێنەواری له ئه‌مه‌ریكا وەرگرتەوە
شوێنه‌واری گه‌لگامێش كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 هه‌زار و 500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، راده‌ستی عێراق ده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وەزیری رۆشنبیری عێراق وەرگرتنەوەی زیاتر لە 17 هەزار پارچەی شوێنەواری لە ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی دیکە راگەیاند، كه شوێنه‌واری گه‌لگامێش یه‌كێك له‌و پارچانه‌ی ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ 3 هه‌زار 500 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 17 هەزار پارچەی شوێنەواری لە ئەمه‌ریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی و بیانی وەرگیراونەتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنرێنەوە عێراق.
پێشتر "حەسەن نازم"، لە ئەمه‌ریکا بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، هەزاران پارچەی شوێنەوارییان لە ئەمه‌ریکا وەرگرتووەتەوە و لەگەڵ خۆیان دەیانگەڕێننەوە بۆ عێراق.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، عێراق پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، تابلۆی گه‌لگامێش كه به خه‌تی بزماری له‌سه‌ری نووسراوه، یه‌كێكه له‌و پارچانه‌ی بڕیاره ئه‌مڕۆ بگه‌ڕێندرێنه‌وه، كه ته‌مه‌نی 3 هه‌زار و 500 ساڵه، ئه‌م شوێنه‌واره عێراق خاوه‌ندارییه‌تی رۆشنبیری ده‌كات، به رێگه‌ی فێڵ و دزییه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته‌وه بازاڕی هونه‌ری ئه‌مه‌ریكا و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
تابلۆ شوێنه‌وارییه له قوڕ درووست كراوه و به خه‌تی بزماری له‌سه‌ری نووسراوه و به‌شێكه له داستانی "گه‌لگامێش"، كه به یه‌كێك له كاره ئه‌ده‌بییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ناسراوه.
بازرگانێكی كاره هونه‌رییه‌كان ئه‌و پارچه شوێنه‌واره‌ی له ساڵی 2003 له خێزانێكی ئوردنی كڕیوه، كه دانیشتووی له‌نده‌ن بوون، بۆ ئه‌مه‌ریكای هێناوه‌ته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی گومرگ وه‌ربگیرێت، دواتر له ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2007 به 50 هه‌زار دۆلار به بازرگانێكی دیكه‌ی فرۆشتووه.
خێزانی "گرین" كه خاوه‌نداریه‌تی زنجیره‌یه‌ك بازاڕی "هۆبی لۆبی" ده‌كه‌ن، ئه‌و شوێنه‌واره‌یان له ساڵی 2014 به 1.67 ملیۆن دۆلار كڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه مۆزه‌خانه‌ی كتێبی پیرۆز له واشنتن.
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی مۆزه‌خانه‌كه له ساڵی 2017 گومانی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانی شوێنه‌واری گه‌لگامێش كردووه، تێبینی له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه، كه به‌ڵگه‌نامه‌كانی كڕینه‌كه كه‌موكوڕی تێدابووه، دواتر له ساڵی 2019 شوێنهوارهكه له‌لایه‌ن پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، له ته‌ممووزی 2017 دادگای ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی كردووه، كه كۆمپانیای "هۆبی لۆبی" هه‌زاران پارچه شوێنه‌واری دێرین بۆ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق "واع" له زاری "حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری عێراق بڵاویكرده‌وه، كه شانده‌كه‌ی عێراق له ئه‌مه‌ریكا 17 هه‌زار پارچه شوێنه‌واری عێراقی له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
هه‌زاران شوێنه‌وار دوای ئازادكردنی عێراق له ساڵی 2003ـه‌وه دزران و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه به قاجاغ بران، چه‌ند ساڵێكیشه عێراق هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانه‌وه ئه‌و شوێنه‌واره دزراوانهیهتی بۆ وڵات بیانگه‌ڕێنێته‌وه.
د.ی