زاخۆ و سۆران ده‌بنه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ
هه‌رێمی كوردستان له رووی ئیدارییه‌وه ده‌بێته چوار پارێزگا و چوار ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ
K24 – هه‌ولێر:
بە سەرۆکایەتیی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان و به ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو، كه ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه خستنەڕووی پێشنیازی گۆڕینی هەردوو قەزای (زاخۆ) و قه‌زاكانی حه‌وزی (سۆران)بووه بۆ ئیدارەیه‌كی سەربەخۆ، بڕیاره‌كه په‌سه‌ند كرا و به پێیه دوای ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین، زاخۆ و سۆرانیش ده‌بنه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ و له رووی ئیدارییه‌وه هه‌رێمی كوردستان له چوار پارێزگا و چوار ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ پێكدێت.
ناساندنی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ
زاخۆ ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای دهۆك، له ساڵی 1864ـه‌وه بووه‌ته قه‌زا، رووبه‌ره‌كه‌ی 1209 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌سه، جگه له‌و ژماره‌یه، 90 هه‌زار ئاواره و په‌نابه‌ری لێ ده‌ژیت.
قه‌زای زاخۆ له شاره‌دێیه‌كانی (باتیفا، ده‌ركار و رزگاری) پێكهاتووه، له سنووری قه‌زاكه 187 گوند هه‌یه، 92 گوند ئاوه‌دان كراونه‌ته‌وه و 95 گوندش به‌هۆی شه‌ڕێ په‌كه‌كه‌وه نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه.
ناحیه‌ی رزگاری، 49 گوند و 5 كۆمه‌ڵگه له‌خۆده‌گرێت، ناحیه‌ی ده‌ركایش 63 گوند و 3 كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، ناحیه‌ی باتیفا 75 گوند و 3 كۆمه‌ڵگه‌ی تێدایه، له زاخۆش 6 شاره‌وانی هه‌یه.
ناحیه‌ی باتیفا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆكه‌وه پێشنیاز كراوه تا ببێته قه‌زا، پێشنیازهكهش په‌سه‌ند كراوه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆڤا و گوندی ئاڤه‌گه‌نیێ ببنه شاره‌دێی سه‌ر به باتیفا.
یه‌كێك له پڕۆژه پێشنیازكراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك، گۆڕینی ناحیه‌ی باتێل-ه ببێته قه‌زا، كه سه‌ر به قه‌زای سێمێله، به‌ڵام ئیداره‌كه‌ی بۆ قه‌زای زاخۆ بگوازرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و هه‌نگاوه جێبه‌جێنه‌كراوه.
له رووی ئابوورییه‌وه زاخۆ پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و ده‌روازه‌ی سنووری "ئیبراهیم خه‌لیل" له سنووری قه‌زای زاخۆیه، هه‌رێمی كوردستان به توركیا ده‌به‌ستێته‌وه و رێگه‌یه‌كی بازرگانی گرنگه بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
زاخۆ چه‌ندین شوێنه‌واری مێژووی گرنگی هه‌یه، كه به پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری مێژوویی دهۆك، (159) شوێنه‌واری مێژوویی له‌و قه‌زایه ده‌ستنیشانكراوه، له گرنگترینیان (پردی ده‌لال، كه‌للی زاخۆ، كه‌للی قوباد پاشا، شوێنه‌واری كێسته).
قه‌زای زاخۆ له باكووری پارێزگای دهۆكه، له رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ قه‌زای ئامیدی، ناوه‌ندی دهۆك و قه‌زای سێمێل له باشوور و باشووری رۆژئاوا، قه‌زاكه هاوسنووره له‌گه‌ڵ باكووری كوردستان.
ناساندنی قه‌زاكانی ئیداره‌ی سۆران
ناوچه‌ی سۆران، ناوه‌كه‌ی له میرنشینی سۆران (1399-1835)ه‌وه هاتووه. قه‌زاكانی بریتین له: (سۆران، رواندز، مێرگه‌سۆر و چۆمان) به‌یه‌كه‌وه بوونه ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیه نوێیه‌كه، نزیکەی 350 هەزار کەسە، كه (14.4%)ی دانیشتوانی پارێزگای هه‌ولێر پێكده‌هێنن. رووبەریشی 5473 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه. ئیداره نوێیه‌كه له چه‌قی شارۆچكه‌ی سۆران ده‌بێت، به گشتی ئیداره‌ی سۆران له چوار قەزا و 13 شاره‌دێ و 797 گوند پێكدێت.
خودی شارۆچكه‌ی سۆران، له 3 ناحیه پێكهاتووه، كه (دیانا، خه‌لیفان و سیده‌كان)ن، ژماره‌ی گونده‌كانیشیان 390 گونده. قه‌زای رواندزیش لە ناحیه‌ی وه‌رتێ و 47 گوند پێكدێت.
هه‌روه‌ها قه‌زای چۆمانیش 4 ناحیه‌ی هه‌یه، كە بریتین له (قەسرێ، سمیلان، گەڵاڵە و حاجی ئۆمەران)، له‌گه‌ڵ 120 گوند.
هه‌رچی قه‌زای مێرگه‌سۆره 5 ناحیه‌ی هه‌یه، كه ناحیه‌كانی (گۆڕه‌توو، شێروان مه‌زن، بلێ، پیران و مه‌زنێ)ن و له سنووره‌كه‌دا 240 گوند هه‌یه.
قەزای ناوەندی سۆران
قەزای ناوەندی سۆران، لە ناحیەكانی (دیانا ، خەلیفان، سیدەکان) پێکدێت. 57 گەڕەک و 390 گوند دەگرێتەوە.
دروستبوونی قەزای سۆران وەک یەکەی کارگێری دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی1980 و دوای راگواستنی گوندەکانی دەوروبەر لەلایەن رژێمی بەعس. لە ماوەی 10 ساڵ تەمەنی ئەو قەزایە تا دوای راپەرین، ژمارەی دانیشتوانی لە (5000) کەس تێپەری نەدەکرد، بەڵام لە دوای راپەرینی 1991 ژمارەی دانیشتووانی ناوەندی قەزای سۆران گەیشتووەتە 130 ھەزار کەس.
پێکھاتەی قەزای سۆران فرە کولتوورە و لە ھەموو ناوچەکانی کوردستان بەھۆی شوێنی جوگرافی و ئاو وھەوا و جموجۆڵی بازرگانی، خەڵک رووی تێدەکەن و بە مەبەستی حەوانەوە لێی نیشتەجێ دەبن. ھەر بەم ھۆیەشەوە بەردەوام لە فراوان بوون دایە. لەو قەزایەدا، ھەردوو ئایینی ئیسلام و مەسیحیی دەژین.
قه‌زای مێرگەسۆر
مێرگەسۆر دەكەوێتە ناوچەی بارزان و (165 كم) لە شاری هەولێر دوورە. ساڵی 1956 مێرگەسۆر بۆتە قەزا، ئه‌و كات ناوی قه‌زای زێبار بووە و ناوه‌ندی قەزا لە کۆرکێ بووە، له ساڵی 1985 ناوه‌ندی قەزای زێبار هاتووه‌تە مێرگه‌سۆر. له ساڵی 1993 بە بڕیاری حکومەتی هەرێم ناوی قەزای زێبار گۆڕدراوە، كراوه‌ته قەزای مێرگه‌سۆر، ناوه‌ندی قەزاش هەر لە مێرگه‌سۆر بووە.
قه‌زای چۆمان
چۆمان لە 11ی ئاداری 1970 بە فشاری شۆڕشی ئەیلوول بووه‌تە قەزا و ناوه‌ندی قەزا ماوەیەکی کەم لە گەڵاڵە بووە. پاشان چووه‌تە چۆمان. لە ساڵی 1983 بەهۆی راگواستنی خه‌ڵكی ناوچه‌ی باڵەکایەتی ناوه‌ندی قەزا هاتووه‌تە قەزای صدیق (قه‌زای سۆران). له ساڵی 1992 مەرکەزی قەزای چۆمان بۆ چۆمان گەڕایەوە.
قه‌زای رواندز
قه‌زای رواندز لە سەردەمی عوسمانیەكان و سەرەتاكانی سەدەی بیستەم تا ساڵی (1980) قەزا بووە. دوای ئەوەی لەو ساڵەدا کۆمه‌ڵگەیەکی ئیداری لە "دەشتی دیانا" دروست کرا، سەنتەری قەزای صدیق هاتە دەشتی دیانا و رواندز لە یەكەی ئیداری قەزاوە كرا بە ناحیە. دوای راپەڕینی ئاداری 1991 لەسەر بڕیاری بەرەی کوردستانی ناوی قەزای صدیق گۆڕدرا بە قەزای سۆران و ساڵی 2008یش ناحیەی رواندز، جارێكی تر كرایەوە بە قەزا.
د.ی