سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشی لە پاتریارک مار گۆرگیس دەکات

پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوای پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی لە عێراق و جیهان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی:

به‌ڕێز قه‌داسه‌تی پاتريارك مار گۆرگيس سڵيوا، پاترياركى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ئاشوورى:

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو په‌ننا دانيال سڵیواى خوشكی بەڕێزتانم پێگەیشت، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێزتان و خانەوادەکەتان دەکەم. خوای مەزن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر ميهره‌بانيى خۆى و ئارامییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان