باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق: ده‌ستێوه‌ردانى ئێران بۆ كاروباری عێراق له‌باربردنى سه‌ره‌وه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه
وێڕاى ئه‌وه‌ى خاكى عێراق پاككراوه‌ته‌وه له داعش به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر عێراق به‌رده‌وامه
K24 - هه‌ولێر:
ماتی‌و تۆله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایگه‌یاند، ده‌ستێوه‌ردانى ئێران، بۆ كاروباری عێراق، له‌باربردنى سه‌ره‌وه‌ری ئه‌و وڵاته‌یه.
باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوكاریی پێشكه‌شى عێراق ده‌كات، له پێناو سه‌رخستنى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، كه له (10ى تشرینى یه‌كه‌م)، به‌ڕێوه ده‌چێت.
روونیشیكرده‌وه، دیداری جۆ بایدن و مسته‌فا كازمى، له واشنتن، جه‌خت ده‌كاته‌وه سەر په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و عێراق، کە خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هەردوو لا، دەکات.
تۆله‌ر، جه‌ختیشیكرده‌وه، له پێناو كاركردن بۆ دامه‌زراندنى بنچینه‌یه‌كى تۆكمه، له بواره‌كانى( ئه‌منى، ئابووری و رۆشنبیری)، پابه‌ندیی له نێوان هه‌ردوو لا ده‌بینرێت.
ئاماژه‌شیپێكرد، بوونى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا، له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى بوو، ئه‌مه‌ریكا سه‌ركردایه‌تى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى ده‌كات، كه له (90) وڵات پێكهاتوون، واشنتن له له ساڵى(2014)، وه‌ڵامى داواكه‌ى عێراقى دایه‌وه، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رێگریكردن له داعش، وێڕاى ئه‌وه‌ى، خاكى عێراق پاككراوه‌ته‌وه له داعش، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یان بۆ سه‌ر عێراق، به‌رده‌وامه، هه‌روه‌ك هێرشه‌كه‌ى ناوچه‌ى سه‌در و شوێنى دیكه‌ى به‌غدامان، بینى.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه، تاوه‌كو كه‌نداو، پێویستى به سه‌قامگیری هه‌یه، بۆیه سه‌قامگیری عێراق، سه‌قامگیری ته‌واوى ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته.
گوتیشى: نامانه‌وێت كێشه‌مان له‌گه‌ڵ تاران هه‌بێت، له كۆتایدا ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بن، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتنى سه‌روه‌ری خاكى ئێران و عێراق بێت.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب