پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا
سهرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستهی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا پاتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری كرد.
K24 – ههولێر:
سهرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی ئاراستهی قەداسەتی پاتریارک مارگۆرگیس سڵیوا پاتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری كرد.
دهقی پهیامهكه
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز قەداسەتی پاتریارك مارگۆرگیس سڵیوا، پاتریاركی كەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو "دانیال سڵیوا"ـی خوشكی بەڕێزتانمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم رۆحی خوشكی خوالێخۆشبووتان شاد بكات و سەبر و ئارامی بە ئێوە ببەخشێت.
مسعود بارزانی
28ـی تەمموزی 2021