سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی توركیا لە عێراق دەكات
بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا
K24 - هەولێر
رۆژی پێنجشەممە 29ـی تەمموزی 2021، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئالیڕزا گونەی باڵیۆزی تازەی توركیا لە عێراق كرد.
لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە و هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و مەترسییەكانی تیرۆر ئاڵوگۆڕ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.