ڤیدیۆ.. ئاگر له دارستان و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌نتالیا به‌ربووه
زیانی زۆر به دارستانه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌ك میوانخانه و شوێنی گه‌شتیاری چۆڵ كراوون
K24 – هه‌ولێر:
ئاگرێكی گه‌وره ناوچه دارستانییه‌كانی ئه‌نتالیای له باشووری توركیا گرتووه‌ته‌وه، كه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی توركیا رایگه‌یاند، زیانی زۆر به دارستانه‌كانی ناوچه‌كه گه‌یشتووه و ژماره‌یه‌ك میوانخانه و شوێنی گه‌شتیاری چۆڵ كراوون و دانیشتوانه‌كانیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی پارێزراو.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه، زیان به لانیكه‌م 183 كه‌س گه‌یشتووه و زیانی ماڵیی زۆریش به‌ر ناوچه گه‌شتیارییه‌كان كه‌وتووه.
هاوكات به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فریاگوزاری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێ كه‌س له نزیك ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاگری لێكه‌وتووه‌ته‌وه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.