یه‌ڤگینی.. سه‌ركێشه رووسه‌كه هه‌مووان سه‌رسام ده‌كات
جووڵه‌یه‌كی هۆڵیوودی سه‌رنجڕاكێش به ئۆتۆمبێل ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌ڤگینی چیبۆتاریف، سه‌ركێشێكی رووسییه و له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه، دوایین سه‌ركێشی یه‌ڤگینی، جووڵه‌یه‌كی هۆڵیوودییه كه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به ژێر بار هه‌ڵگرێكدا ده‌ڕوات، له‌كاتێكدا خێرایی هه‌ردووكیان زۆره.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا كه له ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌ڤگینی به ئۆتۆمبێلێكی زۆری مازدای بچووك، هاوشێوه‌یی فیلمه‌كانی هۆڵیوود به ژێر بارهه‌ڵگرێكدا ده‌ڕوات، له‌كاتێكدا هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه خێران.
یه‌ڤگینی جیا له‌وه چه‌ندین سه‌ركێشی دیكه‌ی ئه‌نجامداوه و له ئینستاگرامه‌كه‌ی خۆی بڵاویكردوونه‌ته‌وه، زۆربه‌یان سه‌ركێشییه به ئۆتۆمبێل، ئه‌وی به تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك جووڵه، كه مرۆڤ پێشبینی سه‌ركه‌وتنیان ناكات.
View this post on Instagram
View this post on Instagram
View this post on Instagram
View this post on Instagram
View this post on Instagram