سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق دەکات

باڵیۆزی فینله‌ندا له‌ عێراق بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڤێسا هاککینن، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ڤێسا هاککینن، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڤێسا هاککینن، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد، کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە.

باڵیۆزی فینلەندا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگیی و کارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی لە ماوەی کارکردنیدا و بەردەوامبوونی پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی فینلەندای کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا.

هەڵبژادنەکانی داهاتووی عێراق و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەوڵەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

H.B