400 په‌نابه‌ری دیكه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست رزگار كران
شه‌وی رابردوو چه‌ند رێكخراوێكی مرۆیی، 400 په‌نابه‌ریان رزگاركردووه، كه له‌سه‌ر یه‌ختێكی دارین ویستوویانه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بپه‌ڕنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سێ رێكخراوی مرۆیی ناحكومی رایانگه‌یاند، شه‌وی رابردوو، 400 په‌نابه‌ریان رزگاركردووه، كه له‌سه‌ر یه‌ختێكی دارین ویستوویانه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست بپه‌ڕنه‌وه.
گوته‌بێژی رێكخراوی "ئێس ئۆ ئێس"ی ئه‌وروپایی رایگه‌یاند، رزگاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه له سنووری ئاوی نێوده‌وڵه‌تی بووه و یه‌خته‌كه خه‌ریك بووه نوقم بێت و تیمه‌كانیان توانیویانه سه‌رنشینه‌كانی رزگار بكه‌ن.
روونیكرده‌وه، سێ كه‌شتی له نیوه‌شه‌وه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی رزگاركردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه بوون.
ئه‌مه پێنجه‌م پرۆسه‌ی رزگاركردنی په‌نابه‌رانه و پێشتریش ده‌یان په‌نابه‌ر له مه‌ترسی نوقم بوون رزگار كراوون.
به گوێره‌ی ئامار و زانیاری ئه‌و رێكخراوه ناحكومییه، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 1146 كه‌س، كه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری روویان له ئه‌وروپا كردبوو، له ده‌ریای ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوكات له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016ه‌وه، رێكخراوه ناحكومییه‌كان 30 هه‌زار په‌نابه‌ریان رزگار كردووه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس