لە هه‌ولێر 37 شوێن به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌رپێچى له بڕياره‌كان داخران
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
لە چوارچێوەی بەیاننامەیەکی ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، رایگەیاند، لێژنه‌كانى پشکنين وچاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شتوگوزار، بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕيار و ڕێكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر و جێبه‌جێنه‌كردنى ڕێنماييه ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر (8) یانە و ریستۆرانت و کافی دیکە به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌رپێچى له بڕياره‌كان داخران و ڕێكارى ياسايش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێته به‌ر.
راشیگەیاند، لەماوەی (3) ڕۆژدا، لە هه‌ولێر (37) یانە و ریستۆرانت و کافی به‌هۆى پابه‌ند نه‌بوون و سه‌رپێچى له بڕياره‌كان داخراون.
روونیشیکردەوە، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار، به‌رده‌وامه و ئامانج لێى پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاووڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ته‌ندروستيه‌كان و ڕێكارهکانى خۆپارێزى و بريار و ڕاسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر.
ک.ب