له 24 كاتژمێری رابردوو گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهان ئاشكراكرا
خانه‌قین له ریزبه‌ندی 11ـه‌مینی شوێنه گه‌رمه‌كانی جیهانه

K24 - هه‌ولێر:
پێگه‌ی eldoradoweather"ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كه‌شوهه‌وا بڵاویكرده‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهان دیاریكرا، كه له 50 پله‌ی سیلیزی نزیكبووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین تۆماركردنی پله‌ی گه‌رمی جیهان له پێگه‌ی "eldoradoweather"، شاری "جهرا"ی كوه‌یت گه‌رمترین شوێنه و (49.9) پله‌ی سلیزی تۆماركراوه و ریزبه‌ندی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه، شاری خانه‌قین-یش رێزبه‌ندی 11ـه‌مینی گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهانه و پله‌ی گه‌رما گه‌یشتووه‌ته (48.5) پله‌ی سیلیزی.
له پێگه‌ی "eldoradoweather"دا لیستێك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له 24 كاتژمێری رابردوودا، گه‌رمترین شوێنه‌كانی جیهان تۆماركردووه، كه ئه‌مانه‌ن:
1- جه‌هرا، كوه‌یت: 49.9 پله‌ی سیلیزی.
2- فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك فه‌هد له ده‌مام، سعودیه: 49.8 پله‌ی سیلیزی.
3- سهلیبییه، كوه‌یت: 49.8 پله‌ی سیلیزی.
4- كولیناس دو تركانتینز، به‌رازیل: 49.7 پله‌ی سیلیزی.
5- به‌سره، عێراق: 49 پله‌ی سیلیزی.
6- مهترهبه، كوه‌یت: 48.9 پله‌ی سیلیزی.
7- عه‌بده‌لی، كوه‌یت: 48.6 پله‌ی سیلیزی.
8- فڕۆكه‌خانه‌ی كوه‌یتی نێوده‌وڵه‌تی، كوه‌یت: 48.6 پله‌ی سیلیزی.
9- وه‌فره، كوه‌یت: 48.5 پله‌ی سیلیزی.
10- فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق: 48.5 پله‌ی سیلیزی.
11- خانه‌قین، عێراق: 48.5 پله‌ی سیلیزی.
12- عابیدان، ئێران: 48.4 پله‌ی سیلیزی.
13- نه‌واسیب، كوه‌یت: 48.4 پله‌ی سیلیزی.
14- به‌دره، عێراق: 48.2 پله‌ی سیلیزی.
15- ناوچه‌ی كوشتوكاڵی، كوه‌یت: 48.2 پله‌ی سیلیزی.
د.ی