میدیای یه‌كێتی چیرۆكی سته‌مكردنی لاهور و براكانی له خێزانێكی سلێمانی بڵاوكرده‌وه
باس له قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و ئەشکەنجەدان و رفاندنی بازرگانان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پاش کەمێکی تر لەرێگای دانپێدانان و خستەڕووی بەڵگەوە راستییەکان لەبارەی قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و ئەشکەنجەدان و رفاندنی بازرگانانەوە بڵاودەکەینەوە.
هاوكات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سایتی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پیوكه‌ی میدیا، بڵاویكرده‌وه، لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لەكەیسی گەندەڵی هەمە جۆر كە دادگا بەرەسمی داوایكردوون.
سایته‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی یه‌كێتییه‌وه نووسیویه‌تی: لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لەكەیسی گەندەڵی هەمە جۆر كە دادگا بەرەسمی داوایكردوون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لاهور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بەخراپ بەكارھێنانی دەسەڵاتەكانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و كۆمەڵانی خەڵك و كەسوكاری شەهیدان.