پەیامێک لە قوباد تاڵەبانییەوە
قوباد تاڵەبانی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
K24 – هەولێر
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: "به هه‌موو توانا‌مان پشتیوانی له كۆی ئه‌و هه‌نگاوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه ده‌كه‌ین كه له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدی‌دا بۆ ژیانی ئاسایی ده‌گیرێنه‌به‌ر".
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی هاتووە: "ساڵیادی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه نامرۆڤانه‌یه، ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتنی جیاوازییه‌كان و به كۆیله‌كردن و كوشتاری دڵڕه‌شانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و جیاوازی ناسنامه و ره‌چه‌ڵه‌ك".
ده‌قی پەیامی قوباد تاڵەبانی:..
خوشك و برایانی ئێزیدی
ڕۆژی 3ی ئاب حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگه‌ساتی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كاندا تێده‌په‌ڕێت. ساڵیادی ئه‌م تاوانه قێزه‌ونه نامرۆڤانه‌یه، ده‌بێت هانده‌رمان بێت بۆ ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی كوشتنی جیاوازییه‌كان و به كۆیله‌كردن و كوشتاری دڵڕه‌شانه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕ و جیاوازی ناسنامه و ره‌چه‌ڵه‌ك. به‌داخه‌وه هێشتا هه‌نگاوه‌كانی ساڕێژكردنی ئه‌م برینه قووڵه له‌ئاستی پێویستدا نین، به هه‌موو توانا‌مان پشتیوانی له كۆی ئه‌و هه‌نگاوه ناوخۆیی و ده‌ره‌كیانه ده‌كه‌ین كه له‌پێناو گێڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێزدی‌دا بۆ ژیانی ئاسایی ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌مباره‌یه‌وه هیوا و داواكاری زیاترمان له ده‌وڵه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه.
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران