ئه‌مريكا 12 مليۆن ئۆتۆمبێل له بازار ده‌كێشێته‌وه
به‌هۆی بوونی كێشه‌ی گه‌وره له ئێرباگیان، له ئه‌مه‌ریكا 12 ملیۆن ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كشێرێنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی بوونی كێشه‌ی گه‌وره له ئێرباگیان، له ئه‌مه‌ریكا 12 ملیۆن ئۆتۆمبێل له بازاڕه‌كان ده‌كشێرێنه‌وه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.
له‌و 12ملیۆن ئۆتۆمبێله‌ش 4 ملیۆن و 500 هه‌زاریان درووستكراوی كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی و 4 ملیۆن و 300 هه‌زاری دیكه‌شیان به‌رهه‌می فیات كرایسله‌رن.
هه‌موو ئێرباگه‌كان له درووستكراوی كۆمپانیای تاكاتای ژاپۆنین و بۆ چاككردنیشیان كۆمپانیاكه داوای كشاندنه‌وه‌یان له بازار ده‌كات.
پێشتریش تاكاتا رایگه‌یاندبوو له سه‌ر ئاستی جیهاندا، 40 ملیۆن له ئێرباگه‌كانی كه له لایه‌ن 17 كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله‌وه به‌كارهێنراون، پێویسته له بازاڕه‌كان بكشێنرێنه‌وه.