یه‌كێتی ئه‌وروپا: پێویسته به‌غدا په‌نابه‌ران وه‌ربگرێته‌وه
له رێگه‌ی بیلارووسه‌وه هه‌زاران په‌نابه‌ری عێراقی، كه به فڕۆكه گه‌شتیان كردبوو، خۆیان گه‌یاندووه‌ته لیتوانیا و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا رازی بكه‌ن، به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ بگرێت و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی روویان له لیتوانیا كردووه، وه‌ریان بگرێته‌وه.
له رێگه‌ی بیلارووسه‌وه هه‌زاران په‌نابه‌ری عێراقی، كه به فڕۆكه گه‌شتیان كردبوو، خۆیان گه‌یاندووه‌ته لیتوانیا و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوون.
ئه‌دلبێرت یانیس، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، له رێی دیپلۆماتییه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق له‌هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت.
روونیشیكرده‌وه، داوامان كردووه عێراق ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی وه‌ربگرێته‌وه، كه به فڕۆكه له به‌غداوه چوونه‌ته بیلارووس و له‌وێوه به نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته لیتوانیا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌و بڕوایه‌دایه، بیلارووس، پرسی په‌نابه‌ران وه‌ك چه‌كێك له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتیی و لیتوانیا به تایبه‌تی به‌كار ده‌هێنێت.
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌و ره‌فتاره‌ی بیلارووس، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی عێراق له به‌رپرسیارێتی داماڵرێت.