کازمی: شنگال له پێشینەی کارەکانی حكومه‌تى عێراق ده‌بێت
ته‌واوى هێزه عێراقییه‌كان به ته‌نگ ئێزدییه‌كانه‌وه هاتن كه له داهاتوودا مێژوو یادیان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگەی مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، تایبه‌ت به یادى حه‌وت ساڵه‌ى جینۆسایدكردنى ئێزدییه‌كان، روونیكرده‌وه، گه‌لى عێراق، به‌یه‌ك ده‌نگ به‌ره‌نگاری ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه ده‌بێته‌وه، كه كڕۆك و سه‌نگى، ناشرینییەکانی تیرۆریستانى، پیشانداین، دواجار ئێزدییه‌كان، به پاكى و به هێزه‌وه، لێى ده‌رچوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ته‌واوى هێزه عێراقییه‌كان، به ته‌نگ ئێزدییه‌كانه‌وه هاتن، كه له داهاتوودا مێژوو، یادیان ده‌كات.
راشیگه‌یاند، دۆسیه‌ى ئێزدییه‌كان، له ئه‌وله‌وییه‌تى كاروبارى حكومه‌تى عێراقه، كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، رزگاربووانى ژێر ده‌ستى داعش، دووباره ئاماده بكرێنەوە، هه‌روه‌ها كاریش ده‌كرێت، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ ناوچەکانیان، دواى ئه‌وه‌ى سه‌قامگیرییان بۆ دابین ده‌كرێت.
مسته‌فا كازمى ئاماژه‌شیپێكرد، شنگال له پێشینەی کارەکانی حكومه‌تى عێراق ده‌بێت، له رووى ئاوه‌دانى و دابین كردنى سه‌قامگیری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنى كچانى ئێزدى، له ژێر ده‌ستى تیرۆریستانی داعش.
لە لایەکی دیکەوە، مسته‌فا كازمى، له‌كاتى دیداری قوربانیانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حوسێن، له ناسرییه، رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه، حكومه‌ت، ده‌ره‌نجامى تاوانه‌كه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمام حوسێن، راده‌گه‌ینێ، كه دووچارى تووندترین سزا، ده‌بنه‌وه.
مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، راشیگه‌یاند، هه‌ست ده‌كرێت، به ئه‌نقه‌سه‌ت ئاشووب له عێراق، به‌رده‌وامى پێده‌درێت، ئه‌م دۆخه‌ش له سه‌ر حیسابی گه‌لى عێراقه‌وه، ده‌كرێت.
سەرچاوە: الشرق الاوسط
ک.ب