پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر ده‌رفه‌تی خوێندن راده‌گه‌یه‌نێت
قوتابیانی پۆلی نۆی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر له راگەیه‌ندراوێكدا ده‌رفه‌تی خوێندنی بۆ دەرچوانی پۆلی (9)ی بنه‌ڕه‌تی فه‌راهه‌مده‌كات و ئاشكرای كرد، دابه‌شكردنی فۆرمی وەرگرتنی قوتابیان لە سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (10ی ئابی 2021)ه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا (9ی ئه‌یلوولی 2021) بەردەوام دەبێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێردا هاتووه، ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممانی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی فرۆمی پێشكه‌شكردن سەردانمان بکەن.