حکومەتی هەرێمی کوردستان 10 ئەمبوڵانس بۆ چەند نەخۆشخانەیەکی سلێمانی و دەوروبەری دابین دەکات
ئه‌مبوڵانسه‌كان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ 4 نه‌خۆشخانه دابین كران
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم 10 ئه‌مبوڵانس بۆ 5 نه‌خۆشخانه‌ی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دابین كران.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری:
لەبەر بەرژەوه‌ندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 10 ئۆتۆمبێلی جۆری ئامبوڵانس بۆ هه‌ریه‌ك له نەخۆشخانەکانی (شەھیدانی پێنجوێن، شەھید رەئوف بەگ لە ھەڵەبجەی تازە، شەھید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەید سادق، شەھید تۆفیق بەگ)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كڕدرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
4/8/2021
H.B