ئه‌مه‌ریكا بڕیاری جه‌نگ له عێراق هەڵدەوەشێنێتەوە
ئێران جۆ بایدن تاقیده‌كاته‌وه تاوه‌كو ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات

K24 - هەولێر
لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگیاندا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی، له عێراق.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی رێگه پێدانی سوپای ئه‌مه‌ریكایه له ساڵی (1991-2002)، بۆ شه‌ڕكردن، دژی سه‌دام حوسێن.
ئه‌مه‌ش، بۆ گێڕانه‌وه‌ی شكۆی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكایه، تاوه‌كو پێش هه‌ر هێرشێك، پێویستی به ره‌زامه‌ندی ئه‌ندامانی بێت، به‌ر له‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ر شوێنێكی جیهان بیه‌وێت شه‌ڕ بكات.
تیم كین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، كه سه‌ر به دیموكراته‌كانه، رایگه‌یاند، هیواخوازن كه له هه‌فته‌كانی داهاتوو، هه‌موو كۆنگرێس ده‌نگ به‌م پڕۆژه‌یه بده‌ن، تاوه‌كو شه‌ڕ له عێراق، به فه‌رمی كۆتا پێبێت.
وێندی شیرمان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، روونیكرده‌وه، پێویسته بڕیاری رێگه‌پێدان به شه‌ڕكردن له عێراق، هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه له ئێستادا حكومه‌تی عێراق، یه‌كێكه له هاوبه‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایە.
به‌شێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، پێیان وایه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی هێنان به جه‌نگ، له عێراق، لاوازی واشتن، له‌به‌رامبه‌ر تاران، نیشان ده‌دات، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌یه‌وێت، سوپاكه‌ی له ئه‌فغانستان و عێراق، بكشێنێته‌وه، كۆتایی به جه‌نگ بهێنێت.
تید كرووز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران، سه‌ر به كۆمارییه‌كان، جه‌ختیكرده‌وه، ئێران، جۆ بایدن، تاقیده‌كاته‌وه، تاوه‌كو ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات، چونكه ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی كرده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی پاسداران، كه فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری سه‌ربازی ئێرانی بوو، له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، بۆردومان ده‌كات و دواجار ده‌كوژرێت، ئه‌مه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر ئێرانییه‌كان، به‌جێهێشت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پارێزه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، بڵاویانكرده‌وه، كه جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه سوپا به‌كاربهێنێ، تا ئاستی هێرشی ئاسمانیش.
به‌پێی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته، رێگه به راگه‌یاندنی شه‌ڕ ده‌دات، له‌و كاته‌ی كه به‌رژه‌وه‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه، نموونه‌ش، رێگه‌پێدانی ئه‌نجومه‌نی پیران، بۆ شه‌ڕكردن له عێراق له ساڵی 2002، هه‌روه‌ها دوای هێرشه‌كانی 11 سێپتێمبه‌ری ساڵی 2001، رێكخراوی ئه‌لقاعیده، له‌نێو ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: الحره
ك.ب