نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی تاران ده‌کات
نێچیرڤان بارزانی به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (5ی ئاب/ئۆگێست) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رکۆماری تازه، سه‌ردانی ئێران ده‌كات.
راشیگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانی، به سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به سه‌ردانێکی فه‌رمی، ده‌گاته تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئاماژه‌شیپێكرد، شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت.
ك.ب