به به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان ره‌ئیسی سوێندی یاسایی خوارد
تاران پشتیوانی ستهملێكراوانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریان له مه‌راسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم ره‌ئیسی، هه‌شته‌م سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران كرد و له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا، ئیبراهیم ره‌ئیسی، رایگه‌یاند، پرۆگرامی ناووكی ئێران ئاشتیانه‌یه و تاران پشتیوانی ستهملێكراوانی ئه‌وروپا و ئه‌فریقا و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، له دوای رووخانی رژێمی شا له 1979، هه‌شته‌م سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی شورای كۆماری ئیسلامی‌دا سوێندی ده‌ستووری خوارد.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم كه پێكهاتبوو له پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شداربوون.
له وتاری ده‌ستبه‌كاربوونیدا، ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران رایگه‌یاند، گه‌لی ئێرانی خۆڕاگر رووبه‌ڕووی زۆر كێشه بوویه‌وه، له‌وانه بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، به‌ڵام له كۆتاییدا گه‌لی ئێران په‌یامی خۆیان گه‌یاند و كابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تیش كار بۆ هێنانه‌دی ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئێران ده‌كات.
گوتیشی: گه‌له‌كه‌مان لێمانی ده‌خوازێت ئێمه رووبه‌ڕووی سته‌م ببینه‌وه له هه‌ر شوێنێكی جیهان بێت، ئێمه به‌رگریكاری راسته‌قینه‌ین له مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رده‌وام ده‌بین له پشتیوانیكردنی ستهملێكراوانی جیهان جا له هه‌ر كوێیه‌كی جیهان بن، له فه‌له‌ستین بن یان له سووریا و ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و ئه‌مه‌ریكا.
ره‌ئیسی گوتیشی: ئه‌مانه‌تی ئه‌م گه‌له خراوه‌ته ئه‌ستۆی ئێمه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین حكومه‌تیی هاوبه‌ندی نیشتمانی پێكبهێنین و داواش له ده‌سته‌بژێر و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م حزبه‌كان و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ین، ئه‌م حكومه‌ته به هی خۆیان بزانن.
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی به پێویستی زانیی كێشه‌كانی ناوچه‌كه به تایبه‌تی هه‌رێمایه‌تی به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن و هاتنی هێزی بیانیشی بۆ ناوچه‌كه به هۆكاری سه‌ره‌كی ئاڵۆزبوونی كێشه‌كان له قه‌ڵه‌مدا.
سه‌رۆكی ئێران داواشی كرد، ئه‌و سزا ئابووریانه له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران هه‌ڵبگیرێن، كه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاته‌وه سه‌پێنراوون و رایگه‌یاند، ئێران پشتیوانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی دیپلۆماسی ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سزایانه.
سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌ی خۆرئاواییه‌كان له مه‌ڕ ئه‌گه‌ری ده‌ستخستنی چه‌كی ناووكی له لایه‌ن ئێرانه‌وه، ره‌ئیسی گوتی: كۆماری ئیسلامی هیچ هه‌وڵێك نادات بۆ درووستكردنی چه‌كی ناووكی و پرۆگرامی ناووكی ئێران به ته‌واوی ئاشتیانه و مه‌ده‌نیانه‌یه و ئێمه چه‌كی ناووكیمان پێ حه‌رامه له رووی شه‌رعه‌وه و هیچ پێگه‌یه‌كی له ستراتیژییه‌تی به‌رگری ئێمه‌دا نییه.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، وێڕای ئه‌ندامانی شورای ئیسلامی، 115 كه‌سایه‌تی سیاسی كوردی و عه‌ره‌بی و بیانی و نوێنه‌رانی وڵاتان به‌شدار بوون.