50 په‌نابه‌ری عێراقی له پۆڵه‌ندا ده‌ستگیركران
گرووپه‌كه له 62 په‌نابه‌ر پێكهاتووه و به نایاسایی سنووری پۆڵه‌ندایان به‌زاندووه.
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا رایگه‌یاند، گرووپێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌رانی نایاساییان له ناوچه سنوورییه‌كانی پۆڵه‌ندا و بیلاڕووس ده‌ستگیركردووه.
گرووپه‌كه له 62 په‌نابه‌ر پێكهاتووه و به نایاسایی سنووری پۆڵه‌ندایان به‌زاندووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی فه‌رمانگه‌كه، ئه‌وه گه‌وره‌ترین گرووپی په‌نابه‌رانی نایاسایی بووه، كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌یه‌كه‌وه له پۆڵه‌ندا ده‌ستگیر بكرێن.
هێزی پاسه‌وانی سنووری پۆڵه‌ندا روونیكردووه‌ته‌وه، 50 كه‌س له په‌نابه‌رانی ده‌ستگیركراو هاووڵاتی عێراقن و 11 په‌نابه‌ریشیان ئێرانین و یه‌ك كه‌سیشیان خه‌ڵكی كامیرۆنه. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی ئۆكرانیش به هۆی به‌زاندنی سنووره‌وه ده‌ستگیركراوه.