سبه‌ی نێچیرڤان بارزانی و ره‌ئیسی كۆده‌بنه‌وه
بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كۆببێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی كۆببێته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، له تاران به‌شدارى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى تازه‌ی كۆمارى ئيسلاميى ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسی دا كرد،كه له ئه‌نجوومه‌نى شوراى كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڕێوه چوو.
سایتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، هه‌ر له ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، بڕيار وايه سبه‌ى هه‌ينى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئيبراهيم ره‌ئيسى، و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى ئێران كۆببێته‌وه.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری کاروکاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.








