پارتی راستڕه‌وی ئیتاڵیا: ئه‌وه‌ی ڤاكسینی بڕواپێكراوی وه‌رنه‌گرتووه با نه‌یه‌ته ئیتاڵیا
ملیۆنان كه‌س له ئاستی جیهاندا ڤاكسینی سپۆتنیكی رووسیان وه‌رگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی پارتی راستڕه‌وی به‌رهه‌ڵستكار هۆشداریان دا له سه‌ردانی بیانییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان و رایانگه‌یاند، پێویسته ئه‌وانه‌ی دێنه ئیتاڵیا ڤاكسینێكی بڕوا پێكراویان وه‌رگرتبێت.
میلۆنی، یه‌كێك له رێبه‌رانی پارته‌كه له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا، له میلانۆ گوتی: پێویسته رێگه ته‌نیا به‌و كه‌سانه بدرێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه و جۆری ڤاكسینه‌كه له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه په‌سند كراوه.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و پارته راستڕه‌وه له كاتێكدایه، ملیۆنان كه‌س له ئاستی جیهاندا ڤاكسینی سپۆتنیكی رووسیان وه‌رگرتووه و به‌و پێیه بێت رێگه‌یان پێ نادرێت سه‌ردانی ئیتاڵیا بكه‌ن.