وەزارەتی پێشمەرگە: ئه‌ندامێكی ره‌وتی حیكمه سوكایه‌تی به‌ناوی پێشمه‌رگه ده‌كات
لێدوانی هاوشێوە بەهیچ شێوەیەک خزمەت بەگەلی عێراق و پاراستنی یەکریزی ناکات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمی، رایگه‌یاند، ره‌وتی حیكمه سوكایه‌تی به‌ناوی پێشمه‌رگه ده‌كات.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌یپێكرد، لەدیمانەیەکی تەلەفزیۆنی کەناڵی (Inews) دا، کەسێک بەناوی رەحیم عەبودی، ئەندام لە رەوتی حیکمە، سوکایەتی بەناوی پێشمەرگە دەکات.
روونیشیكرده‌وه، ئەو کەسە بەو دەربڕینە شۆڤێنیانەی دەیسەلمێنێت، کە یەکێکە لەوانەی مەبەستیان نییە عێراق ئارام بێت و نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان بەیەکەوە بژین و هێزە ئەمنیە جۆراوجۆرەکانی عێراق پاریزگاریان لێ بکەن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بەتوندی ئیدانەی ئەو قسانەو تەواوی ئەو دید و بۆچوونانە دەکەین، کە لە چوارچێوەی شۆڤێنیەت و خۆفەرزکردندا، دەیانەوێت رای گشتی، بوروژێنن.
ئاماژه‌یپێكرد، هێزی پێشمەرگە، بەپێی یاسا و دەستووری عێراقی و لەچوارچێوەی سیستەمی بەرگری عێراقدا، کار دەکات و بەردەوامیش دەبێت، هەموو لایەکیش لەوە تێدەگەن، کە ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەبوایە، ئاسایش و ئارامی بەشێکی زۆری ناوچەکان، تا ئێستاش لەمەترسی زیاتردا دەبوون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئەم لێدوانە و لێدوانی هاوشێوە، بەهیچ شێوەیەک خزمەت بەگەلی عێراق و پاراستنی یەکریزی ناکات، وەزارەتی پێشمەرگە، بەئەرکی خۆی دەزانێت رێکاری یاسایی لەدژی ناوبراو بگرێتەبەر.
ك.ب